سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: داهاتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٥٨ ترلیۆن دینار بووە

PM:01:06:28/09/2024

996 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، داهاتی گشتیی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٨ ترلیۆن دینار.


مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، داهاتی نانەوتیی شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵی عێراق لە ٤٢٠ ملیار دینارەوە بۆ زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار زیادی کردووە.

باسی لەوەش کرد، هۆکاری زیادبوونەکە، جێبەجێکردنى بریارى بەرزکردنەوەى داهاتى نانەوتیە بە رێژەى ٢٠٪ لە چوارچێوەى ئەو چاکسازییانەی لە کەرتی داراییدا کراوە، هەروەها بەئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوە حکومییەکان، بە تایبەت ئەوەی لە دەروازە سنووریی و خاڵە گومرگییەکاندا ئەنجام دراوە.

پێشتریش عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئابووریی عێراق پشت بە داهاتی نانەوتی دەبەستن.

ئاماژەی بەوەش کرد، "لە پلانماندایە داهاتی نانەوتی زیاد بکەین تاوەکو بتوانین لە داهاتوودا پشتپێبەستنی مامەڵەکانمان لە داهاتی نەوتییەوە بگۆڕین بۆ داهاتی نانەوتی".














گەلەری