کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با چالاک دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خیرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتی لە سلێمانی و کەکوک و گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ
پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئەويس هاتووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەر
هەیە خێرایی با چالاک بێت بە چالاکی و لە سەرووی ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
بمێنێتەوە، بە تایبەتی لە سلێمانی و کەکوک و گەرمیان.
کەشناسی دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر
دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٣
سلێمانی : ٣١
دهۆک : ٣٢
کەرکوک : ٣٦
هەڵەبجە : ٣٤
گەرمیان : ٣٨
زاخۆ :٣٣
سۆران : ٣١
حاجی ئۆمەران : ١٨