سەردێڕ:

بەهۆی گەندەڵییەوە؛ سەرۆکێکی پێشووی پەرلەمانی ئیتاڵیا سزادرا

AM:09:37:28/09/2024

2360 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی وڵاتەکە کە لەماوەی ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٦ سەرۆکی پەرلەمان بووە، بە تۆمەتی ساختەکاری و خۆدزینەوە لە باج بە چوار ساڵ زیاندانیکردن سزادراوە.


میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەکردووە، سکاڵاکە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لەسەر ئیرینی بیفیتی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان و شەش کەسی دیکە تۆمارکراوە.

سکاڵاکە تۆمەتی ئەوەی خستوونەتەپاڵ، کە کڕین و فرۆشتینیان بە سێ ئۆتۆمبێلی جۆری 'فێراری گران توریزمۆ'وە کردووە، کە ئەو کڕین و فرۆشتنە بەمەبەستی سپیکردنەوەی پارە بووە و هەروەها مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی چەند کۆمانیایەک بۆ خۆدزینەوە لە باجدان و بەدەستهێنانی داهات بە رێگەیەکی نایاسایی.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، چەند کەسێکی دیکەش لەم کەیسەدا تێوەگلاون، لەوانەش خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی نێوەندگیری کڕین و فرۆشتنەکانی کردووە بە چین بە ناوی only italia هەروەها لیۆناردۆ ئیسیۆلانی شۆفێری بەناوبانگی پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێل.

ئەگەر سزاکەش بە تەواوەتی بەسەر بیفیتیدا جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا دەگیرێت کە بە ٣.٤ ملیۆن یۆرۆ مەزەند دەکرێت.

ئیرنی بیفیتی؛ رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری ئیتاڵیا، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٣یە و لە ساڵی ١٩٩٢دا خۆی بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی ئیتاڵیا کاندیدی کردووە، دواتر لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تاوەکو ١٩٩٦ سەرۆکایەتی پەرلەمانی بەدەستەوە بووە و لەدوای ساڵی ٢٠٠١یشەوە دەستی کردووەتەوە بە کاری راگەیاندن و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی تایبەتی پێشکەش کردووە.













گەلەری