سەردێڕ:

بەیاننامەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان

PM:11:19:27/09/2024

2780 جار خوێندراوەتەوە

عێراق و ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەخت لەوە دەکەنەوە، لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عێراقدا دێت و هێزەکان دەکشێنەوە.


باسیان لەوەش کردووە، بەوپێیەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپی چەکداریی داعش لە ناوچەکەدا جێگیر بوون، تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان.

ئەوەشیان خستووتە روو، تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی ئەرکی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق و کشانەوەیان، بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ئەندامان و راوێژکارانی هێزەکان بەردەوام دەبێت.

هاوکات، حکومەتی عێراق ستایشی پاڵپشتییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی گروپی چەکداریی داعش لە ناوچەکەدا.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان، پەیوەندییە دووقۆڵییە هاوبەشەکان لەنێوان عێراق و ئەمریکادا لە بوارە جیاوازەکاندا بەردەوام دەبێت و کار لەسەر زیاتر پتەوکردنیان دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٤ دوای سەرهەڵدانی گروپی چەکداریی داعش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پێکهێنرا بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ئەو گروپە.













گەلەری