PM:10:40:27/09/2024
1624 جار خوێندراوەتەوە
چەندین ساڵە بافڵ تاڵەبانى و مەسرور بارزانى بەڵێن دەدەن خزمەتى خەڵک بکەن و حکومەتێک پێکدەهێنن و خزمەتگوزارى بۆ خەڵک دابین دەکەن، بەڵام حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نەک خزمەتی خەڵکیان نەکردووە، بەڵکو دەستیان بەسەر پارەکەى بەغداش گرتووە کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە.
پارتی و یەکێتی بەڵێنیان دا حکومەت پێکبهێنن و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن، کەچی حکومەتێکیان پێکهێنا کە مووچە و قووتی خەڵکیان بڕی و سەدان جۆر باجیان بەسەر خەڵک و کاسبکاراندا سەپاند.
حکومەتەکەی مەسرور بارزانی پێچەوانەی بەڵێن و قسەکانیان سەبارەت بە مووچەی
مووچەخۆران و دابینکردنی کارەبا، ئێستا دەستیان بەسەر پارەی بەغدا گرتووە و نایدەن
بە مووچە و خزمەتگوزارییەکانیشیان لە هاوڵاتیان راگرتووە.
قسە و بەڵێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی پێناچێت لە ژماردن بێن،
ئەوان وەستای قسان و کۆڵەواری دەستانن، دوای ئەو قسە و بەڵێنە ناڕاستەی بە خەڵکیان
دا بوونەتەوە بە کەوا سووری بەرلەشکری حزبەکانیان، وەک ئەوەی خەڵک بەڵێنە
ناڕاستەکانیان بیرچووبێتەوە بەڵێنی دیکە بە خەڵک دەدەنەوە.