سەردێڕ:

لە چوار هەفتەدا فرۆشی بانکی ناوەندی نزیکەی پێنج ملیار دۆلار بووە

PM:08:53:27/09/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چوار هەفتەدا و لە ١ تا ٢٦ـی ئەیلول، بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە.


بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ١ بۆ ٢٦ـی ئەیلول، بە تێکڕا بڕی چوار ملیار و ٨٨٠ ملیۆن و ٣٦١ هەزار و ٥٧٦ دۆلار بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.

هاوکات، لەو رێژەیە ٢٥١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە، بەرزترین رێژەی فرۆشی کاش لە ١ بۆ ٥ـی ئەیلول بووە و بەتێکڕا بڕی ٨٢ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلار بووە.

لەلایەکی دیکەوە، بڕی چوار ملیار و ٦٢٨ ملیۆن و ٤١١ هەزار و ٥٧٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

رێژەی فرۆشی بانکی ناوەندی لەو چوار هەفتەیەدا؛

لە ١ بۆ ٥ـی مانگی ئەیلول؛ بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٢١ ملیۆن و ٤١ هەزار و ١٧٢ دۆلار فرۆشراوە، کە ٨٢ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاری فرۆشی کاش، هاوکات یەک ملیار و ٢٣٨ ملیۆن و ٩١ هەزار و ١٧٢ دۆلاری فرۆشی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە ٨ بۆ ١٢ـی مانگی ئەیلول؛ بڕی یەک ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٩٢٦ دۆلار فرۆشراوە کە ٦٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٢١٥ ملیۆن و ٣٢٦ هەزار و ٩٢٦ دۆلاری حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە ١٦ بۆ ١٩ـی مانگی ئەیلول؛ بە تێكڕا یەک ملیار و حەوت ملیۆن و ٤٧٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلار فرۆشراوە، فرۆشی کاش ٥٨ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار و فرۆشی حەواڵە ٩٤٩ ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلار بووە.

لە ٢٢ بۆ ٢٦ـی مانگی ئەیلول؛ بڕی یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٤٩ دۆلار فرۆشراوە، فرۆشی کاش ٤٣ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاربووە و فرۆشی حەواڵەش یەک ملیار و ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٤٩ دۆلار بووە.













گەلەری