PM:02:46:27/09/2024
1476 جار خوێندراوەتەوە
ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ١٥ مانگی دیكه و تاوەکو ٣١ی ١ی ٢٠٢٦ درێژكردەوە و پەرلەمانی وڵاتەکە دەڵێت، بڕیارەکە لەسەر داوای حکومەتی وڵاتەکە دراوە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لەسەر داوای حکومەتی وڵاتەکەیان پێشنیازێکیان بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە.
ئەوەش خراوەتە
ڕوو، هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ ماوەی ١٥ مانگی دیکە و تاوەکو ٣١ی مانگی ١ی ٢٠٢٦ لە هەرێم
و عێراق دەمێننەوە.
هاوکات، حکومەتی
ئەڵمانیا لە پلانیدایە ٥٠٠ سەربازی بۆ مەشق و ڕاوێژکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق
و هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ناوچەکە بکات، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانەی لە
ناوچەکانی نێوان حکومەتی کاربەرێکەر و حکومەتی عێراق بەهۆی ڕێکنەکەوتنیان دروست
بووە.