PM:10:23:26/09/2024
1368 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی سەندیکای دەرمانسازان لە عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێکی زۆری پێویستی بازاڕ بۆ دەرمان لەڕێگەی دەرمانی ناوخۆییەوە دابین دەکرێت. جەختی لەوەش کردەوە، عێراق لەماوەی ٥ بۆ ١٠ ساڵی داهاتوو دەگاتە خۆبژێوی لە پیشەسازیی دەرماندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئوسامە هادی وتەبێژی سەندیکای دەرمانسازان لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەیشتنە خۆبژێوی لە پیشەسازیی دەرمان لە ٥ بۆ ١٠ ساڵی داهاتوودا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپی داتاکان، لە ئێستادا دەرمانی ناوخۆیی بەشێکی
زۆری پێویستییەکانی دەرمان لە دەرمانخانەکاندا دابین دەکات.
باسی لەوەش کرد، کوالێتی و گونجاوی ئەو دەرمانانەی کە لە کارگەکانی
ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن لە ئاستێکی بەرزدان و متمانەپێکراون بۆ بەکارهێنان لە
چارەسەری نەخۆشییەکاندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی
عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت راگەیاندبوو، پرسی ئاسایشی
دەرمان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق و بەپێی رێنماییەکانی حکومەت بەردەوام
دەبن لە خۆجێیکردنی پیشەسازیی دەرمان.