PM:02:44:26/09/2024
1080 جار خوێندراوەتەوە
جێگری وەزیری نەوتی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشبینی دەکات تا ساڵی ٢٠٥٠ خواست لەسەر نەوت زیاد بکات و ئامادەیە ئەو زیادەیە بۆ بازاڕەکان دابین بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری وەزیری نەوتی روسیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە کاتی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەکاندا روسیا ئامادەیە ئەو زیادەیە پڕبکاتەوە بەڵام نایەوێت بازاڕ بە نرخێکی کەم قۆرخ بکات.
ئەوەشی خستە روو، روسیا تەنها لە کاتی
زیادبوونی خواستدا بەرهەم زیاد دەکات چونکە بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت تێچوویەکی زیاتری دەوێت و روسیا نایەوێت بەبێ زیادبوونی خواست ئەو تێچووە بدات.
باسی لەوەش کرد، روسیا لە ئێستادا بەپێی رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئۆپیک پڵەس نەوت بەرهەم دەهێنێت و بارودۆخی بازاڕیش لەبەرچاو
دەگرێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، وەزارەتی نەوتی روسیا
پێشبینی کردووە تا ساڵی ٢٠٥٠ رۆژانە خواستی نەوت پێنج بۆ حەوت بەرمیل زیاد دەکات و
ئەو زیادبوونەش لەلایەن وڵاتانی بەشدار لە ئۆپیک پڵەس و کەنەدا و بەرازیلە و
ئەمریکاوە بۆ بازاڕەکان دابین دەکرێت.