دکتۆر کریس وینتەر، پزیشکی پسپۆڕی دەمار و پسپۆڕی خەو، پێشنیاری ئەوە دەکات هەموو بەیانییەک لە هەمان کاتدا بخەویت و لە خەو هەڵبستیت.
هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، هەرچەندە ئەو ماوەیەی کە لە خەوتندا بەسەری دەبەین گرنگە، بەڵام خەوی کورتتر و رێکوپێکتر پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی مردنی زووەوە هەبووە بە بەراورد بە خەوتنی درێژتر لەگەڵ کاتەکانی خەوتنی ناڕێک.
دکتۆر وینتەر نموونەی هەندێک لە کرێکاران بەکاردەهێنێت کە بە بەردەوامی لە نێوان شەفتی رۆژ و شەفتی شەودا بە یەکەوە دەگۆڕدرێن، لە ئەنجامدا لە کاتە ناڕێکەکاندا دەخەون.
بەڵام ئەوانەی بەردەوام شۆفێری شەوانە دەوام دەکەن، کەمتر مەترسی توشبوونیان بە گرفتی تەندروستی دەبێت، چونکە رۆتینی نووستنیان رێکوپێکە.
بە درێژایی رۆژ لەش هۆرمۆنەکانی وەک کۆرتیزۆڵ کە سترێس رێکدەخات و سیرۆتۆنین کە باری دەروونی کۆنتڕۆڵ دەکات.
لە کەسێکی تەندروستدا ئاستی کۆرتیزۆڵ لە دەوروبەری کاتژمێر ٨ی بەیانیدا دەگاتە لوتکە و لە خەو هەڵدەستێت و لە کاتژمێر ٣ی بەیانی رۆژی دواتردا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دادەبەزێت، پێش ئەوەی دوای پێنج کاتژمێر جارێکی دیکە بەرزبێتەوە بۆ لوتکە.
بە شێوەیەکی ئایدیاڵ ئەم لوتکەیە لە کاتژمێر ٨ی بەیانیدا بەهۆی بەرکەوتن بە تیشکی خۆرەوە هاندەدرێت، ئەگەر بەهۆی کاتژمێری زەنگەوە نەبێت، کاتێک ئەمە روودەدات، رژێنەکانی مێشکت دەست دەکەن بە دەردانی ئەدریناڵین.
لە پاشنیوەڕۆدا ئاستی کۆرتیزۆڵ بە دابەزینێکی بەردەوام دەست پێدەکات. میتابۆلیزم خاو دەبێتەوە و ماندوێتی دێتە ناوەوە سیرۆتۆنین وردە وردە دەگۆڕێت بۆ میلاتۆنین کە دەبێتە هۆی خەواڵوویی.
لەبەرئەوەی خەوتن بۆ کرێکارانی شەفت جیاواز هەمیشە لە گۆڕاندایە، جەستەیان ناتوانێت بە باشی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان رێکبخات، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی خەوتن و کێشەی تەرکیزکردن و کەمی وزە و گۆڕانی باری دەروونی.
بە وتەی دکتۆر وینتەر پێویست ناکات نیگەران بیت ئەگەر نەتوانیت لە کاتی خەوتنتدا بخەویت چونکە ئەمە شتێکی ئاساییە
ئەگەر درەنگانی شەو خەوتیت، خەوی درێژ مەکە بۆ ئەوەی قەرەبووی بکەیتەوە، بەپێی وتەی دکتۆر وینتەر، ئەمەش رەنگە خەوتن قورستر بکات لە شەوی دواتردا.
دامەزراوەی خەو پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەموو شەوێک لە هەمان کاتدا ئارام بگرێت لەگەڵ کتێب، مۆسیقا، یان حەمامێکی گەرم بۆ ئەوەی جەستە بە رۆتینێکی بەردەوام رابهێنرێت.