سەردێڕ:

سودانی: عێراق وەک ئەندامێکی چالاکی هاوپەیمانی دژی گروپە چەکداران دەمێنێتەوە

PM:09:40:25/09/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانان گفتوگۆ دەکەن بۆ رێکخستنی چۆنییەتی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و وەک گەل و حکومەتی عێراق سوپاسگوزاری هاوپەیمانان و عێراق وەک ئەندامێکی چالاکی هاوپەیمانی دژی چەکداران دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق لە چوارچێوەی رێنمایی کردندایە نەک چەکداری.

ئەوەشی خستە روو، لەگەڵ هاوپەیمانان گفتوگۆ دەکەن بۆ رێکخستنی چۆنییەتی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و وەک گەل و حکومەتی عێراق سوپاسگوزاری هاوپەیمانان و عێراق وەک ئەندامێکی چالاکی هاوپەیمانی دژی گروپە چەکداران دەمێنێتەوە، بەڵام دەرگای دیکەش لەبەردەم پەیوەندییە سەربازییەکانیدا دەکاتەوە.

 

باسی لەوەش کرد، پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا رەگ و ریشەیەکی کۆن و بەهێزی هەیە و عێراق دەیەوێت جگە لە پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکان پەرە بە پەیوەندییە ئابووری تەکنەلۆجییەکانی بدات لەگەڵ ئەمریکادا.

لە ماوەی رابردووشدا سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ باسی لەوە کرد، بەم نزیکانە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق رادەگەیەنن.













گەلەری