قۆناغى کۆتایی هەڵبژاردنە مێژوویەکەى پەرلەمانى کوردستان دەستى پێکرد، هەڵبژاردنێک وەک دەڵێن، خاڵى وەرچەرخانە بۆ ئیدارە و سیاسەت و ئابوریی هەرێم، وڵاتانى زلهێز چاودێرى دەکەن و نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت، پشتیوانى هەڵبژاردنێکى شەفاف و دادپەروەر و ئازاد دەکەن.
ئەو هەڵبژاردنەى بڕیاربوو دوو ساڵ پێش ئێستا و لە وادەى خۆیدا بکرایە، بەڵام بەهۆى ترسى پارتى و یەکێتییەوە لە تۆڵەى خەڵک دواخرا و بە فشارى وڵاتانى گەورە دەکرێت، هەڵبژاردنێک کۆمسیۆنى عێراق سەرپەرشتى دەکات و پێشبینى دەکرێت زۆرینەى هاوڵاتیانى هەرێم دەنگبدەن.
لەگەڵ دەستپێکردنى
یەکەم رۆژى بانگەشەدا، نوێنەرى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان(یۆنامى) لە راگەیەندراوێکدا،
جەخت دەکاتەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی
ئازاد و دادپەروەرانە و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارام.
هەر لەگەڵ دەستپێکی
بانگەشەی هەڵبژاردندا، چاپی لەندەنی رۆژنامەی عەرەب بڵاوی کردەوە، زۆرینەی هاوڵاتییانی
هەرێمی کوردستان پارتى و یەکێتى بە گەندەڵ و بێ توانا دەزانن.
رۆژنامەکە
باسی لەوەش کردووە، بەپێی ڕاپرسییەکی بارۆمێتەری عەرەبی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە،
دەرکەوتووە کە زۆرینەى هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان متمانەیان بە حکومڕانی و سیستمی
سیاسی ئێستای هەرێمەکەیان نییە.
کۆمسیۆنی عێراقیش
کە سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێـی کوردستان دەکات جارێکى دیکە،
هاوڵاتییانی هەرێمى کوردستانى دڵنیاکردەوە کە هیچ کەس و لایەنێک نازانێت دەنگدەر دەنگ
بە کێ دەدات و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی، دەنگەکان بە دەستیش هەژمار
دەکرێنەوە.
ئەمانە هەمووی
ئەو دەرفەتەن کە لەبەردەم هاوڵاتییانی هەرێم رەخساون تاوەکو بە چوونیان بۆ دەنگدان
دەسەڵاتی ٣٣ ساڵەی
پارتی و یەکێتی لەگۆڕ بنێن و متمانە بدەن بە نەوەی نوێ و بیکەن بە هێزی یەکەم لە هەرێمی
کوردستان و دەسەڵاتێکى تاقینەکراوە بێتەکایەوە کە بەڵێنى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و
چارەسەرى کێشەکانى داوە.