سەردێڕ:

خوێندنی باڵای عێراق: کرێی خوێندن لەسەر خوێندکاران کەمدەکەینەوە

PM:04:52:24/09/2024

3972 جار خوێندراوەتەوە

لە وەڵامی داواکاری خوێندکاراندا، حکومەتی عێراق کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان کەم دەکاتەوە.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند، نەعیم عەبودی وەزیری وەزارەتەکەیان رەزامەندی داوە لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بە رێژەی ٢٥٪.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە دەستیان بە خوێندن کردووە لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

ئەوەش خراوەتە روو، بڕیارەکە بۆ هەر چوار ساڵی خوێندنی ئەو خوێندکارانەشە کە لەساڵی ٢٠٢٤ دەست بە خوێندن دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەوپێیەی کەرتی پەروەردە رۆڵی سەرەکی لە پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو و بەرەوپێشبردنی وڵات هەیە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە رەخساندنی ژینگەی گونجاو و ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆسەی خوێندن و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندکاران لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا.













گەلەری