سەردێڕ:

حکومەتی عێراق: هاوکاری وەبەرهێنەران دەکەین بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکەن

PM:03:35:24/09/2024

968 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت رایگەیاندووە، هاوکاری وەبەرهێنەران دەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکەن.


حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ پاڵپشتیکردنی پیشەسازی دەرمان دەکات. دەشڵێت، چەندین رێکاریان بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ گرتووەتەبەر.

ئاماژەی بەوەش کرد، یاسایەک هەیە بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان، کە سەپاندنی گومرگی زیادەیە بە رێژەی ١٠٠-٢٠٠٪ لەسەر دەرمانی هاوردەکراو.

ئەوەشی خستەڕوو، بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چۆنیەتی ئاسانکاریکردن بۆ پێدانی قەرز بە وەبەرهێنەران.

روونیشی کردەوە، لیژنەکە کاری زۆریان کردووە و لە مانگی داهاتوودا راسپاردەکانیان دەخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت تاوەکو یارمەتیدەربێت بۆ پێدانی قەرز.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ هاوکارییەکی وەبەرهێنان ناکات بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان لەسەر بەرهەمەکانیان ئەمەش بووەتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.













گەلەری