سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی کاشی کەم کردەوە؛ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:02:51:24/09/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٤٩ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە. لە بازاڕی دراوەکانی هەرێمیش ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار و ٥٥٠ بۆ ٦٠٠ دینار.


بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٤٩ ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٥٢١ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە شەش ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری فرۆشی کاش بووە و بەراورد بە دوێنێ فرۆشی کاش کەمی کردووە.

باسی لەوەش کرد، بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٦٥٩ هەزار و ٥٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٥٠ بۆ ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری