سەردێڕ:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: ئابووریی نانەوتی عێراق بە رێژەی ٦٪ گەشەی کردووە

PM:12:06:24/09/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئابووریی عێراق بەشێوەیەکی گشتی گەشەی کردووە و لە داهاتنی نانەوتیشدا رێژەی گەشەسەندنەکەی ٦٪ زیادی کردووە.


والی ئادیمۆ جێگری وەزیری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەهۆی پاڵپشتییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پلانەکانی حکومەتەوە ئابووریی عێراق گەشەی کردووە.

لە چوارچێوەی گەشتەکەی محەمەد شیاع سودانیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەشدا کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا، باسیان لە ئابووریی عێراق و بەرەوپێشچوونەکانی و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.

لە دوای کۆبوونەوەکەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئابووریی عێراق گەشەی کردووە و لە چاکسازیی بانکیدا توانیویەتی سەرکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنێت و بازنەی پەیوەندییە دارایی و ئابوورییەکانی فراوانتر بکات.

ئەوەش هاتووە، عێراق دەیەوێت ژینگەیەکی باشی وەبەرهێنان بڕەخسێنێت و بەپێی گونجان لەگەڵ ستاندارتە نێودەوڵەتییەکان توانا بانکییەکانی بەرزتر بکاتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، سێ رۆژ بەر لە ئێستا، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٩یەم خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەمریکا.













گەلەری