PM:04:01:23/09/2024
1256 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق نەخشەڕێگایەکی بۆ بەردەوامی پڕۆسەی دارایی کەرتی بانکی عێراق راگەیاند کە بەشێک دەبێت لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، رایگەیاند، نەخشەڕێگایەکی نوێیان بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی وڵات داناوە و بۆ یەکەم جارە لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە کەرتی بانکی گەشەیەکی لەمشێوەیە بەخۆیەوە ببینێت.
هاوکات وتیشی، ئەم پڕۆژەیە بەشێکە
لەو هەوڵە بەردەوامانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی
لەسەر بنەمای باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان نراوه.
ئەوەشی خستە روو، پرۆژەکە هاوکاتە لەگەڵ گۆرانکاری و پێشکەوتنە
بانکییەکان لە جیهاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بەردەوان لە هەوڵدان
بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی عێراق و بەدەستهێنانی متمانە بۆ بانکەکانی عێراق تاوەکو
مامەڵە لەگەڵ بانکە جیهانییەکاندا بکەن.