سەردێڕ:

دەزگای لوتکە: لە نۆ مانگدا ٢٤ هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە

PM:05:12:22/09/2024

1032 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دوایین ئاماری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا لەماوەی نۆ مانگ و نیوی رابردوودا نزیکەی ٢٤ هەزار کۆچبەر پەڕیونەتەوە.


دەزگای لوتکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەووە، تا ١٥ی ئەیلولی ئمساڵ ٢٣ هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە، کە زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ بە گشتی ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر بە بەلەمی بچوک لەکەناڵەکە پەڕیونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆی گشتی کۆچبەران کە گەیشتونەتە بەریتانیا لەو ڕێگەیەوە نزیکەی ٤٥ هەزار و ٧٥٥ کۆچبەر بوون و لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە .

ئەوەش هاتووە، لانیکەم ١٩٤ کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا پلانی هەیە ئەو پەنابەرانەی لە کەناڵی ئینگلیزییەوە دەچنە خاکەکەی لە مافی پەنابەرێتی بێبەشیان بکات و ساڵی رابردووش یاسایەکی بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا دەرکرد، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری ئەوروپا ئەو یاسایەی رەتکردەوە و ریگری کرد لە جێبەجێکردنی.

لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا زۆرترین پەنابەر لە کەناڵی ئینگلیزییەوە چوونەتە بەریتانیا کە ژمارەیان ٤٥ هەزار پەنابەر بووە و ئەو ژمارەیەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دادەنرێت.













گەلەری