بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ بۆ ٩٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٦٠ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
هاوکات، لەو رێژەیە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار
دۆلاری بەشێوەی کاش و ٢٥٣ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلاری بەشیوەی حەواڵەی دەرەکی
فرۆشراوە.
لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠
دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ بۆ ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ١٦ بۆ ١٩ـی ئەیلول، بانکی ناوەندیی
عێراق بە تێکڕا یەک ملیار و حەوت ملیۆن و ٤٧٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی
بانکەکە فرۆشت، کە ٥٨ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلاری فرۆشی کاش، ٩٤٩ ملیۆن و ٢٨ هەزار و
٤٢٩ دۆلاریشی فرۆشی حەواڵەی دەرەکی بووە.