سەردێڕ:

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سریلانکا سەرۆکی وڵاتەکە لە دووبارە خۆپاڵاوتنەوە شکستی هێنا

PM:02:33:22/09/2024

1188 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی سریلانکا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دووبارە خۆپاڵاوتن شکستی هێناوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەدا.


ئاماژە بەوەش کراوە، ئانورا کومارای سەرۆکی پارتی دەسەڵاتی گەلی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆن ٣٩.٥٪ بەدەستهێناوە لە بەرامبەریشدا ساجیت پرێماداسا سەرۆکی پارتی دەسەڵاتی گەلی یەکگرتووی ئۆپۆزسیۆن ٣٤٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە بەمجۆرەش هەڵبژاردنەکان دەچنە خولی دووەم.

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکەمجارە لە مێژووی سریلانکا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە خولی یەکەمدا یەکلایی نەکرێتەوە و بچێتە خولی دووەم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی سەرۆکی ئێستای سریلانکا وڵاتەکە لە قەیرانی ئابووریدایە و بەپێی داتاکانی دەنگدان، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی و حکومڕانی وڵاتەکەیان بکەن.













گەلەری