AM:11:20:22/09/2024
5636 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بڕی زیاتر لە ٩١ ملیار دیناریان وەک پشکی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم نارد بۆ عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ٩١ ملیار و ١٥١ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار دیناریان لە داهاتی نانەوتی مانگی ئایاری ٢٠٢٤ خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
راگەیەنراوەکەی دارایی هەرێم لەکاتێکدایە، بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی
دارایی عێراق کە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی بەسەرەوەیە، داهاتی نانەوتی
هەرێم لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ترلیۆنێک و
٦٤٦ ملیار و ٤٤٤ ملیۆن دینار بووە، واتە
داهاتی نانەوتی یەک مانگی هەرێم، ٤١١ ملیار و ٦١١ ملیۆن دینار بووە.
بەپێی یاسای بودجە، دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر ٪٥٠ـی داهاتی خاڵەسنوورییەکان و ٪١٠٠ـی داهاتی ناوخۆ بدات بە بەغدا و دواتر بەغدا ٥٠٪ـی ئەو داهاتە دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم.