سەردێڕ:

بەرپرسانی عێراق بۆ باشترکردنی کوالێتی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکان

PM:07:30:21/09/2024

1004 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردەوە، ١١ بەرپرسی نەوت و غازی عێراق بۆ کەمکردنەوەی دەردراوی ژەهراوی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە وێستگەکان سەردانی ئەمریکایان کردووە.


ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرپرسانی عێراق لەگەڵ دامودەزگاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و ‌غاز کۆدەبنەوە و باس لەوە دەکەن، چۆن بتوانن کوالێتی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ماددەی خاوی نەوت دروستبکەن کە دەردراوەکانی کەمترین زیانی هەبێت.

تەندروستی جیهان و وڵاتە جیاوازەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام هۆشداری دەدەن لە گۆڕانی کەشوهەوا.

لەناویشیدا ئاماژە بە پیسبوونی ژینگەی عێراق دەدەن بەهۆی کارگە و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غازەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە عێراق لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی ئەو گازە زیانبەخشانە بەردەوامە و دەیەوێت سوودیان لێوەربگرێت و دووبارە بەکاریانبهێنێتەوە لە پیشەسازی دیکەدا.













گەلەری