سەردێڕ:

عێراق ٦٨ پەنابەری دیپۆرتی وڵاتەکانیان کردەوە

PM:06:39:21/09/2024

1740 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرتی عێراق دیپۆرتکردنەوەی ٦٨ پەنابەری بیانی بۆ وڵاتانی خۆیان راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لیژنەکانی بەشی کاروباری نشینگە لە عێراق، لە ماوەی ٧ـی مانگی یەکی ئەمساڵ تاوەکو ١٠ـی ئەم مانگە، ٦٨ پەنابەریان دیپۆرت کردووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، هۆکاری ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە سەرپێچیکردن بووە لە نیشتەجێبوون و مانەوەیان بەشێوەیەکی نایاسایی لە عێراق.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەش کردووە، بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ سەرپێچیکاران، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن زانیاری بدەن لە بوونی هەر حاڵەتێکی پێشێلکردنی مانەوەی نایاسایی و نەبوونی مەرجەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن کەسانی بیانییەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، ٢٨٦ هەزار و ٤٨٠ پەنابەر لە عێراقدا تۆمارکراون.













گەلەری