سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشت

PM:03:32:21/09/2024

99084 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی هەشت ئامادە نەکراوە. بەرپرسێکی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، هیچ بڕیارێک نییە سبەینێش لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکەن.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادە نەکراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەبوو تا ئەمڕۆ لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی ٨ و ٩ تەواو ببوایە و بنێردرایە بۆ گەنجینەکان بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە.

ماوەی نزیکەی سێ هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی لیستی مووچەی هەرێمە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بێدەنگی لێکردووە و هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری دواخستنی لیستەکەوە نادات.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت ناردنی لیستەکە دوا بخەن، تا دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ٨ و ٩ بکەوێتە کاتی هەڵبژاردن و ئەو مافەی هاوڵاتیان وەک بانگەشە بەکار بهێنن.

هێرش قادر- هەولێر

 













گەلەری