PM:02:49:21/09/2024
1288 جار خوێندراوەتەوە
یاریدەدەری سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ کاروباری سیاسی و ئاسایش رایگەیاند، لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەوان دەیانەوێت ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق زیاد بکەن.
خافێر کۆلۆمنیا یاریدەدەری سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ کاروباری سیاسی و ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا بابەتی زیادکردنی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێ دەکەن.
ئەوەشی خستووەتە روو،
لەم ساتەدا ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق ٦٠٠ سەربازە و ئەرکیان مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکانە.
لە ئێستادا ئەرکی
هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بریتییە لە راوێژکاری و بنیاتنانی توانای هێزە ئەمنییەکانی
عێراق بۆ بەردەوامیدان بە بنیاتنانی هێزی چەکدار و دامەزراوە ئەمنییەکانی بەشێوەیەکی
گشتگیرتر و کاریگەرتر.
ئەمڕۆ وەزارەتی
بەرگری ئەمریکا 'پنتاگۆن' رایگەیاند، ئەمریکا و عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ مانەوەی
هێزەکانی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، بەڵام ئەرکی هێزەکان دەگۆڕدرێن.
لەو بارەیەوە ئەندامێکی
بەشدار لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق ئاشکرای کردووە، سوپای ئەمریکا
لە عێراقەوە پشتیوانی چالاکی هێزەکانیان تایبەت بە پاشماوەکانی رێکخراوی داعش لە
سوریا دەکەن و ئەرکەکانیان دەگۆڕێت بۆ "هاوبەشی ئاسایشی دوولایەنەی ئەمریکا و
عێراق".