سەردێڕ:

روونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو خانەنشینانەی هەڵە لە هاوتاکردنی مووچەکانیاندا هەبوو

AM:11:06:21/09/2024

44300 جار خوێندراوەتەوە

مانگی رابردوو بەشێکی خانەنشینان هەڵە لە هاوتاکردنی مووچەکانیاندا هەبوو و بڕی کەمتریان لە مووچەی شایستەی خۆیان وەرگرتبوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە مانگەکانی داهاتوودا گرفتەکەیان چارەسەر دەکرێت.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەشێکی خانەنشینان هەڵە لە هاوتاکردنی مووچەکانیاندا هەبوو و دەبووایە پارەی زیاتر بچێتە سەر مووچەکانیان، بۆیە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

هاوکات، بەشێکی خانەنشینان لە هاوتاکردنی مووچەکانیاندا بڕێکی زیاتریان وەرگرتووە و ئەوانیش ئەو بڕەیان لێدەبڕدرێت و هاوتاکردنەکەیان بۆ رێکدەکرێتەوە.

ئێن ئاڕ تی ئەوەشی زانیوە، بەغدا داوای داهاتی خانەنشینانی هەرێم دەکات، بەڵام هەرێم ئامادە نییە ئەو داهاتە رادەستی بەغدا بکات، بەغداش باس لەوەدەکات، ئەوان پابەندن بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم، بۆیە دەبێت ئەو داهاتە بگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە عێراق و هەرێم، خانەنشینانی هەرێم یەکەم مووچەی هاوتاکراویان لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەرگرت، کە مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ بوو، لەکاتێکدا دەبووایە لە مانگی ئایارەوە مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەربگرن.
هێرش قادر- هەولێر
هـ.ئـ













گەلەری