ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، رێكخراوی ئۆپێك بەغدای لە بەقاچاغ هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەو قاچاغچێتی نەوتە لەلایەن هەرێمەوە زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی نەوت و غاز رایگەیاندووە، رێكخراوی ئۆپێك كۆمپانیای سۆمۆی لە بەقاچاغ هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم ئاگادار كردووەتەوە، بەجۆرێك ئۆپێك داوای لە عێراق كردووە ئەو بڕە نەوتە لە پشكی فیدراڵی كەم بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،
ئەم بە قاچاغ ناردنە دەرەوەیەی نەوتی هەرێم زیان بە عێراق دەگەیەنێت، کە تاوەکو ئێستاش زیانی زیاتر
لە ١٦ ملیار دۆلاری هەبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
بەهۆی بەقاچاغ هەناردەکردنی نەوتەوە گواستنەوەی ناوخۆ وەستاوە، لەوەشدا كەمتەرخەمی حكومەت بووەتە هۆی
بەفیڕۆچوونی ملیارەها دۆلار لە گەنجینەكان، ئەمە جگە لەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ
كەسانی دیکە دەچێت.
هاوکات، لە نیسانی
ئەمساڵدا، رێکخراوی ئۆپیک وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاگادار کردەوە کە کۆمپانیا نەوتییەکانی
هەرێم رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٢٥ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەفرۆشن و داهاتەکەشی
بۆ پارتی و یەکێتییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لەوەتەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگای بۆرییەوە وەستاوە، بازرگانی و فرۆشتنی نەوت بە
قاچاغ لە رێی تەنکەرەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم زیادی
کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی داهاتی مانگانەی نەوتی قاچاغ نزیکەی ٥٠٠
ملیۆن دۆلارە و نازانرێت بۆ کوێ دەچێت و لە چیدا خەرج دەکرێت.