سەردێڕ:

فرۆشی ئەم هەفتەیەی بانکی ناوەندی چەند بووە؟

PM:06:40:20/09/2024

884 جار خوێندراوەتەوە

لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی تەنها چوار رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبووە و بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.


لە ماوەی ١٦ بۆ ١٩ـی ئەیلول، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا یەک ملیار و حەوت ملیۆن و ٤٧٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

لەو رێژەیە، فرۆشی کاش ٥٨ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بووە، ٩٤٩ ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لەسەر ئاستی هەفتانە فرۆشی دۆلار کەمی کردووە، بەوپێیەی لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی پێنج رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبوو، بە تێکڕا بڕی یەک ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٩٢٦ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە بە سەرجەم لایەنە رێگەپێدراوەکان فرۆشت کە ئاستی فرۆشی کاش ٦٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بوو.

هەر بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی، بەرزترین رێژەی فرۆش لە رۆژی چوارشەممە ١٨ـی ئەیلول بووە کە تێیدا بە تێکڕا ٢٥٥ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ١٠٧ دۆلار فرۆشراوە.













گەلەری