سەردێڕ:

چین شەش مانگی دەستکردی نوێی ناردە خولگەی زەوی

PM:01:22:20/09/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانی هەواڵ لە چین بڵاویان کردەوە، چین بە سەرکەوتوویی شەش مانگی دەستکردی لە گروپی 'جیلین-١'ـی بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی خولگەی زەوی کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویان کردەوە، شەش مانگی دەستکردی چینی بە موشەکێکی گواستنەوەی جۆری CZ-2D لە فڕۆکەخانەی بۆشایی ئاسمانی تایوانەوە لە باکوری پارێزگای شانشیەوە ڕەوانەی خولگەی زەوی کراون.

ئەوەشیان خستووەتە روو،ئامانجی ناردنی ئەو مانگە دەستکردانە بەهێزکردنی پێگەی چینە لەنێو ئەو وڵاتانەی کە لێکۆڵینەوە لە بۆشایی ئاسمان دەکەن.

چین چالاکانە بەرنامەی نیشتمانی بۆشایی ئاسمان پەرەپێدەدات کە گرنگی بە مانگە دەستکردەکان، تەکنەلۆژیای کەشناسی، پەیوەندی و گەشتکردن دەدات و پلانی هەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.













گەلەری