سەردێڕ:

عێراق گرێبەستی كڕینی سەكۆی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ كۆریای باشور واژۆکرد

AM:10:12:20/09/2024

1236 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق، واژوكردنی گرێبەستێكی لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاکانى كۆریاى باشور بۆ كڕینی سەكۆی موشەكی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو راگەیاند.


وەزارەتی بەرگری عێراق، واژوكردنی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ڵیگ نێکست یەکی لە کۆریای باشوور راگەیاند، بۆ دابینکردنى سیستمی بەرگری ئاسمانى (ئێم سام دوو ) بە بڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.

سابت عەباسی، وەزیری بەگری عێراق كە ئامادەی رێورەسمی واژۆکردنی گرێبەستەكە بووە رایگەیاند، ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی گرنگی سترایجیی بەرگریی ئاسمانی دادەنرێت، كە تەواوی ئاسمانی عێراق دەپارێزێت و هاوسەنگی هەرێمی بۆ وڵات دابین دەكات.

لەدواى هەریەک لە کۆریاى باشور و ئیمارات و سعودیەوە، عێراق دەبێت بە چوارەم وڵات سیستمی بەرگری ئاسمانى (ئێم سام دوو ) بەکاردەهێنێت کە سیستمێکى بەرگریی موشەکیی زەوی بۆ ئاسمانی مەودا مامناوەندە.













گەلەری