سەردێڕ:

گواستنەوەی عێراق: چەند فڕۆکەیەکی نوێمان تایبەت کردووە بە گواستنەوەی عومرەکاران

AM:08:32:20/09/2024

1136 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی هێڵێ ئاسمانی عێراقیان تایبەت کردووە بە هاتوچۆی عومرەکاران لە عێراقەوە بۆ سعودیە و بەپێچەوانەوە.


ئەمڕۆ هەینی، رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە چوارچێوەی پلانەکانیان بۆ گواستنەوەی عومرەکاران لە عێراقەوە بۆ سعودیە و بەپێچەوانەشەوە چەند فڕۆکەیەکیان لە هێڵێ ئاسمانی عێراق بۆ ئەو پرۆسەیە تەرخان کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستیکردووە بە ئەنجامدانی گەشتەکانی بۆ گواستنەوەی عومرەکاران لە شانشینی سعودیەوە بۆ عێراق و لە رۆژێکدا پێویستە چوار گەشت بۆ سعودیە ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند فڕۆکەیەکی لە جۆری دریملاینەر، بۆینگ ٧٣٧ و تریپڵ سێڤن تەرخانکراون بۆ گەشتی عومرەکاران. و رۆژانە توانای گواستنەوەی ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ کەسیان هەیە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت نزیکەی دوو هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کە بۆ عەمرە سەردانی سعودییەیان کردبوو، بەهۆی کێشە لە هێڵی فڕۆکەوانی عێراق بۆ ماوەی نزیکەی پێنج رۆژ لە سعودیە گیریان خوارد و دواتر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەیینیەوە گەشتەکانی عومرە بە شێوەی چوون و گەڕانەوە لەنێوان عێراق و سعودیەدا دەست پێدەکەنەوە.













گەلەری