سەردێڕ:

په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق: عێراق لە قۆناغی بەرەوپێشچوونی گەورەدایە لە ئینتەرنێتدا

PM:10:06:19/09/2024

1308 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگەیاند، عێراق لە قۆناغی بەرەوپێشچوونی گەورەدایە لە بواری ئینتەرنێتدا. دەشڵێت، داهاتی کەرتی ئینتەرنێت رووی لە هەڵکشان کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هه‌یام یاسری له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژه‌یەکی دیکەی بواری ئینتەرنێت لە عێراقدا، ئینتەرنێت بەرەوپێشچوونێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق بووه‌ته‌ رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت و ستراتیژی بۆ تێپه‌ڕاندنی تواناكانی ئینته‌رنێت. وتیشی، وڵاتان لە کێبڕکێدان بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لە گەڵ عێراق لە بواری ئینتەرنێت و گواستنەوەی بە عێراقدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی کەرتی ئابووری لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەرەوپێشبردنی رێگاکانی گواستنەوە و هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە تەواوی عێراقدا.













گەلەری