سەردێڕ:

دوای بڕیارەکەی ئەمریکا؛ نرخی زێڕ بەرزبووەوە

PM:12:52:19/09/2024

24400 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود، نرخی زێر لە بازارە جیهانییەکاندا بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێڕ نرخەکەی گەیشتە دوو هەزار و ٥٩٢ دۆلار و ٧٥ سەنت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک گرام زێڕ گەیشتە ٨٣ هەزار و ٣٦ سەنت و یەک کیلۆگرامیش، ٨٣ هەزار و ٣٤٩ دۆلار و ٥٢ سەنتە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بە ٥٠ خاڵ کەمکردەوە و کە گەیشتە ئاستی ٥٪ و بڕیارە بانکەکانی سعودیە و ئیمارات و ئوردن و عەمان و قەتەر کەمکردنەوەکە لە ئەستۆ بگرن، چونکە دراوی ئەو وڵاتانە پەیوەندی بە دۆلارەوە هەیە.

لەم کەمکردنەوەیەدا، ئەو وڵاتانە سوودمەند دەبن کە قەرزارن، چونکە سوودی ئەم قەرزانە کەم دەبێتەوە و بەم شێوەیە بەهای قیستی کۆتایی مانگانە کە لە قەرزوەرگرەکانەوە دەدرێت کەم دەبێتەوە.

هاوکات، بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیش سودمەند دەبن و ئەم کەمکردنەوەیە رەنگە ببێتە شانسێکی باش بۆ ئەو کەسانەی مامەڵە بە دۆلارەوە دەکەن لە بۆرسەدا و بەهۆی دابەزینی رێژەی سوودی دراوەکان نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێری عەیارە ١٨ بە ٤٧٧ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢١ بە ٥٥٨ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢٢ بە ٥٨٣ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢٤ بە ٦٣٨ هەزار دینارە













گەلەری