سەردێڕ:

هۆکارەکانی هەستکردن بە لێدانی ترپە لە ناوچەی ورگدا چین؟

AM:09:01:19/09/2024

2020 جار خوێندراوەتەوە

هەندێکجار هەستکردن بە لێدانی دڵ لەناو گەدە یان ناوچەی ورگ شتێکی ئاساییە، کە لە ئەنجامی هەستکردن بە لێدانی شادەمارەکانەوە دروستدەبێت، بەڵام ئایا ئەو ترپانە هۆکاریان هەیە یان ئاماژەن بۆ چ شتێک؟


پزیشکان باس لەوەدەکەن، هەستکردن بە لێدانی ترپە لە ورگدا یان لە نزیک ناوک و خوار ناوک چەند هۆکارێکی هەیە.

هۆکارەکان ئەمانەن:
١. دووگیانی: هەندێک لە خانمانی دووگیان پێیان وایە هەستکردن بە لێدانی ورگ لە لێدانی دڵی کۆرپەلەوە دروست دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە لێدانی شادەمارە لەو ناوچەیەدا، بەو پێیەی لێدانی خوێنبەرەکە لەو کاتەدا زیاتر هەستی پێدەکرێت، بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی رێژەی خوێن لە جەستەی ژنە دووگیانەکەدا
.

٢. دوای نانخواردن: جەستە دوای نانخواردن لەڕێگەی شاخوێنبەری ناوچەی ورگەوە خوێنی زیاتر دەنێرێت بۆ ناو گەدە و ریخۆڵە باریکە، لەماوەی ئەم پڕۆسەیەدا جەستە پێویستی بە خوێنی زیاترە، ئەمەش ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی هەستکردن بە ترپە یان لێدان لە ورگدا لە دوای خواردن.

٣. پاڵکەوتن: پاڵکەوتن لەوانەیە ببێتە ئەوەی مرۆڤەکان هەست بە لێدانی ورگ بکەن، لە ئەنجامی پێدا رۆیشتنی خوێن لە شاخوێنبەری ورگەوە دروست دەبێت، بۆ نموونە لە کاتی پاڵکەوتن و بەرزکردنەوەی ئەژنۆکاندا گەدە وەک ئەوەی لێبدات دەردەکەوێت بە تایبەت ئەگەر چەورییەکی زۆر نەبێت لە ناوچەی ورگدا، بەگشتی هەستکردن بە لێدانی سک لەکاتی پاڵکەوتندا ئاساییە و لە کاتی وەستاندا نامێنێت.

٤. فراوانبوونی شاخوێنبەری ناوچەی ورگ: لە کاتە ئاساییەکاندا لێدانی ورگ لەوانەیە لە ئەنجامی یەکێک لە حاڵەتەکانی پێشوو بێت، بەڵام هەندێکجار لەوانەیە لە ئەنجامی حاڵەتێکی پزیشکییەوە بێت کە ناسراوە بە فراوانبوونی شاخوێنبەری ورگ، لەم دۆخەدا بەشی خوارەوەی شاخوێنبەرەکە گەورە دەبێت.














گەلەری