سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوە

PM:09:11:18/09/2024

39996 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ رتی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابینکردنی موچەی مانگی نۆ و هێشتا لیستی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم نەگەیشتووە، حکومەتی کاربەڕێکەر دوو هەفتە لیستەکەی بە ئەنقەست دواخستووە و بەنیازە لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بە لیستێکی موچە داوای موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ بکات.


چاوەروان دەکرێت هەفتەی داهاتوو شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەرێم بکەنەوە و وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابینکردنی موچەی مانگی نۆ و هێشتا لیستی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم نەگەیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەم هەفتەیە حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ لێستێک نانێرێت بۆ بەغدا و ئەگەر هەفتەی داهاتووش لیستێکی پاک و بێ کێشە بنێرێت لە کۆتایی هەفتەدا بەغدا دەست بە ناردنی پارە دەکات.

لەوبارەیەوە، ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لیژنەکە سەردانی هەرێم دەکات بۆ بەدواداچوون لەسەر دواین پێشهاتەکانی ئەو رێکەوتنانەی لەنێوان هەرێم و عێراق کراون.

ئاماژەکانی پشت دواخستنی لیستی موچە بۆ بەغدا نەک باش نین ئەگەر بێت و ئەم هەڵبژاردنە پارتی ویەکێتی بەهۆی نەچوونی خەڵکەوە بۆ هەڵبژاردن دەربچنەوە چاوەڕوان دەکرێت مووچە بە یەکجاری لە بەغداوە ڕابگیرێت.

بەغدا ئامادەیی بۆ خەرجکردنی مووچە دەربڕیوە، بەڵام حکومەتی کاربەڕیکەر ناردنی لیستەکە مانگانە دوادەخات، سەرباری داهاتی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنوریەکان چاویشی لە قاسەکەی بەغدایە.













گەلەری