سەردێڕ:

عەتوان عەتوانی: بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئابووریی عێراق پشت بە داهاتی نانەوتی دەبەستین

PM:04:43:17/09/2024

960 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران بە تەواوی لە بودجەدا زامن کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە. دەشڵێت، بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئابووریی عێراق پشت بە داهاتی نانەوتی دەبەستین.


ئەمڕۆ سێشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا، کاریگەری دروست ناکات لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی تەواوی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، "لە پلانماندایە داهاتی نانەوتی زیاد بکەین تاوەکو بتوانین لە داهاتوودا پشتپێبەستنی مامەڵەکانمان لە داهاتی نەوتییەوە بگۆڕین بۆ داهاتی نانەوتی".

باسی لەوەش کرد، بۆ تاوتوێکردنی هەنگاو و رێکارە پێویستەکانی پەیوەست بە زیادکردنی داهاتی نانەوتی میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکەن و تایبەت بەو پرسە کۆدەبنەوە.













گەلەری