سەردێڕ:

بۆ قەرزی دارایی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ؛ عێراق و نەمسا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد

PM:03:57:17/09/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێکی تایبەت بە قەرزی داراییان بۆ کەرتی کشتوکاڵ لەگەڵ بانکێکی نەمسا واژۆ کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بە بەشداری باڵیۆزی نەمسا لە بەغدا، لەگەڵ بانکی ( ئێرست گروپ)ـی نەمسایی رێککەوتنێکیان بۆ قەرزی دارایی واژۆ کردووە، قەرزەکەش بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی سیستەمی ئاودێری لە کەرتی کشتوکاڵدا تەرخان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتنەکە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە بۆ جوتیاران، جگە لەوەی یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەپێدانی کەرتی ئابووری و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر.

باسی لەوەش کرد، لەڕێگەی واژۆکردنی چەند گرێبەستی دیکەوە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و نەمسا.













گەلەری