سەردێڕ:

دارایی عێراق: دوو هەفتەیە چاوەڕوانی لیستی مووچەی هەرێمین و بەدەستمان نەگەیشتووە

PM:12:06:17/09/2024

18596 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دووهەفتەیە چاوەڕوانن حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی هەشتیان بۆ بنێرێت بەڵام بەدەستیان نەگەیشتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر لیستی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم زیاتر دوا بکەوێت، ئەوا ناردنی مووچە دەکەوێتە مانگی داهاتوو.

هەر ئەمڕۆ، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەر لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشتەوە کۆدەبنەوە. دەشڵێت، "هەرێم ساڵێکە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە وەردەگرێت کە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە".

باسی لەوەش کرد، هەرێم ئەمجارە گرفتێکی نوێی لە لیستی مووچەی مانگی هەشتدا دروست کردووە ئەویش لە ناوی ئەو مووچەخۆرانەیە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە.

ئەوەشی خستە روو، ماوەی ساڵێکە هەرێم ناوی هەزاران مووچەخۆری لە لیستی مووچەدا ناردووە بۆ بەغدا و پارەی مووچەکەی وەرگرتوون بەبێ ئەوەی بەغدا بزانێت ئەم مووچەخۆرانە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە.

دوێنێش، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەفتەیە ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت ئەستەمە و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.













گەلەری