سەردێڕ:

بەرپرسانی یەکێتی ناوی خۆیان یان خزمەکانیان خستووەتە نێو ناوی حاجیانی کەرکوکەوە

PM:08:39:15/09/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

دوای ڕاگەیاندنی ناوی حاجیانی کەرکوک لەلایەن دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقەوە، کاردانەوە لە پارێزگای کەرکوک دروست بووە، بەوپێیەی بەشێکی زۆر لە بەرپرسان بەتایبەت بەرپرسانی یەکێتی، کەبەشێکیان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکن ناویان بەدووبارە، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە و ناویان خراونەتە جێگای کەسانی دیکە، ئەمەش ناڕەزایەتی دروست کردوە.


ئەو هاوڵاتیانەی لە ڕێگای ئەلیکترۆنیەوە ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمارکردوە باس لەوە دەکەن، نادادیەکی زۆر هەیە و بەشێک لەو کەسانەی ناوی نوسیوە ناوەکانیان دەرکراوە و ناوی تری بۆ زیاد کراوە، ئەمەش شەفافیەتی تیروپشکەی خستۆته ژێر پرسیار و گومانی زۆرەوە.

هاوڵاتییەک کە ناوی دەرنەچووە بە ئێن ئاڕ تی وت، دەیانەوێت کەسێک لە عێراقەوە بهێندرێت بۆ ئەوەی تیروپشک بکات چونکە بەرپرسانی یەکێتی فێڵ لە ناوەکاندا دەکەن.

مامۆستایەکی ئاینیش باسی لەوە کرد، هەرکەس حەج بە فێڵ و چوونە شوێنی کەسانی دیکە بکات حەجەکەی قبووڵ نابێت.

لە پارێزگای کەرکوک زیاتر لە ٨٥هەزار کەس ناویان لە ڕێگای فۆرمی ئەلیکترۆنیەوە بۆ ئەنجامدانی حەج تۆمارکردوە کە بۆ ساڵەکانی٢٠٢٥ و٢٠٢٦و ٢٠٢٧ە، بۆ هەر ساڵکیش پشکی کەرکوک بۆ حەجکردن هەزار و ٢٨٠ کەسە.













گەلەری