سەردێڕ:

جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرز بووەوە

PM:02:46:15/09/2024

16572 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی و رووی لە بەرزبوونەوە کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، ٣٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

هاوکات، شارەزایەکی بەهای دراوەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئەوەیە کە لەمڕۆدا و بەهۆی ئەوەی لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمییە، بانکی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتە روو.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەوە وای کردووە نرخی دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا، نرخەکەی بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دادەبەزێتەوە.

پێشتریش، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی دۆلار جێگەی مەترسی نییە و کاریگەری ناکاتە سەر بەهای دینار.













گەلەری