AM:09:42:15/09/2024
916 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی داتاکانی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە و بە تێکڕا ٢٢٢ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا لە نۆ وڵاتی گەورەوە، پێنج ملیۆن و ٧٨٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە.
باسی لەوەش کردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، تێكڕای هەناردەکردن ٩١١
هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادی کردووە.
ئەوەشی خستووەتە روو، عێراق پێنجەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا
لەو هەفتەیەدا، بەوپێیەی ٢٢٢ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.