PM:10:35:14/09/2024
1436 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی نوێ لە دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەبەهای ٣٥ ملیۆن دۆلار میوە و سەوزە لە تورکیاوە هەناردەی عێراق کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، فەرحەت گۆرۆز سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی نوێ لە دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا تورکیا بەبەهای نزیکەی ٨٠ ملیۆن دۆلار میوە و سەوزەی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە هەمان مانگی
ساڵی رابردوو، هەناردەکردنی سەوزە و میوە ٣١٪ زیادی کردووە.
ئەوەشی خستە روو، روسیا و عێراق و ئەڵمانیا
لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوون کە زۆرترین سەوزە و میوەیان لە وڵاتەکەوە هاوردە
کردووە.