سەردێڕ:

'بەغدا و واشنتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رێککەوتوون'

PM:03:09:14/09/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەغدا و واشنتن رێککەوتوون کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە.


رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووە کە عێراق و ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

وەزیری بەرگریی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەمساڵ دەست پێ دەکات و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، قۆناغی دووەمیش لە ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ماوەی ١٠ ساڵە بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراقدان و ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز دەبێت.













گەلەری