سەردێڕ:

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە

PM:03:19:13/09/2024

20704 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی داتاکانی ئەمریکا و دەرەنجامە نەرێنییەکان بۆ دۆلاری ئەمریکا لەپاڵ دوو جەنگی گەورە لە رۆژهەڵاتی و باکوری ئاسیا و ئاڵۆزییە ئابووری وڵاتانی ئەفریقا و چین و روسیا زێر لە بەرزترین نرخی مێژویدایە و لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٥٦٨ مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی و بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٥٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەر ئۆنسەیەک ٤٦ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بە بڕوای چاودێرانی بازاڕە داراییەکان، جەی کای نوێنەری کونسڵی جیهانی زێر لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەبوونی دوو جەنگی گەورەی وەک روسیا و ئۆکرانیا، ئیسرائیل و حەماس، جگە لەوەش ئاڵۆزییەکانی جوڵەی ئابووری لە دەریایی سور و وڵاتانی ئەفریقا پاڵەپەستۆی زیاتر بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێر دروست دەکەن.

سیناریۆکانی هەفتەی داهاتوو بۆ نرخی زێر

١.نرخی زێڕ لە بەردەم دوو سیناریۆدایە، لە ئەگەری دەستکاریکردنی رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی ٠.٢٥٪ لە لایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، ئەوە راستەوخۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بۆ دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

٢.ئەگەر جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ئاماژە بەوە بدات کە هیچ رێژەیەکی سوودی بانکی دەستکاری ناکرێت هەتا مانگی تشرینی دووەم، ئەوە نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک دەگەڕێتەوە بۆ خانەکانی دوو هەزار و٤٥٠ دۆلار، ئەوەش بە نزمترین نرخی ئەمساڵ دیاری دەکرێت بۆ زێڕ و بانکە جیهانییەکان.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە؛

زێری عەیارە ١٨ بە ٤٦٩ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢١ بە ٥٤٦ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢٢ بە ٥٧٢ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢٤ بە ٦٢٣ هەزار دینارە













گەلەری