سەردێڕ:

نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات؛ لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبێت؟

AM:10:19:12/09/2024

1936 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی زێڕ بەهۆی فراوانبوونی گرژی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی دەستکاریکردنی رێژەی سوودی بانکی، بە رێژەی ٢٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی و بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٥٢١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە بڕوای چاودێرانی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ لە نێوان دوو هەزار و ٥٠٠ بۆ دوو هەزار ٥٤٥ دۆلار دەمینێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازرگانان و بانکە جیهانییەکان خۆیان بۆ بڕیارەکانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ئامادە دەکەن کە بڕیارە رۆژی ١٨ـی ئەیلول ٠.٢٥٪ لە سوودی بانکی کەم بکاتەوە.

سیناریۆکانی ١٨ـی ئەیلول؛

١.نرخی زێڕ لە بەردەم دوو سیناریۆدایە، لە ئەگەری دەستکاریکردنی رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی ٠.٢٥٪ لە لایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، ئەوە راستەوخۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بۆ دوو هەزار و ٥٦٥ دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

٢.ئەگەر جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ئاماژە بەوە بدات کە هیچ رێژەیەکی سوودی بانکی دەستکاری ناکرێت هەتا مانگی تشرینی دووەم، ئەوە نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک دەگەڕێتەوە بۆ خانەکانی دوو هەزار و ٣٠٠ دۆلار، ئەوەش بە نزمترین نرخی ئەمساڵ دیاری دەکرێت بۆ زێڕ و بانکە جیهانییەکان.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە؛

زێری عەیارە ١٨ بە ٤٦٠ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢١ بە ٥٣٨ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢٢ بە ٥٦٣ هەزار دینارە

زێری عەیارە ٢٤ بە ٦١٥ هەزار دینارە













گەلەری