سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:10:22:11/09/2024

1776 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازار لە دوێنیدا، نزیکی ٢٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


دوێنێ بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٥٨ ملیۆن و ٢٠٣ هەزار و ٦٦٢ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشت، لەو رێژەیە بڕی ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٧٠٣ هەزار و ٦٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشرا.

لەلایەکی دیکەوە، بە ئامانجی دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق، ماوەی شەش مانگە بانکی ناوەندی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆشی دۆلاری رۆژانە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی سیستمی چاکسازی و داڕشتنەوەی پلانی بانکەکان، ئەو کاریگەریەی نییە بەهۆی ئەوەی ئاستی فرۆش بەشێوەی کاش بەراورد بە پێویستی ناوخۆ بە رێژەی ٤٥٪ کەمترە ئەوەش وایکردووە نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لە نێوان ١٤٩ هەزار بۆ ١٥٠ هەزار دینار بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە تێکڕا ئاستی فرۆشی رۆژانە لە نێوان مانگی شوبات بۆ مانگی ئاب ٢٣٩ ملیۆن دۆلاربووە، لەکاتێکدا ئاستی فرۆشی رۆژانەی ساڵی رابردوو ١٩٨ ملیۆن دۆلار بووە.














گەلەری