سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:08:17:11/09/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی هەفتەیەکە نەوت زیاتر لە پێنج دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٦ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار دابەزیوە.

بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، روسیا و چین، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا لە نزمترین ئاستی سێ ساڵی رابردوویدایە.

دابەزینی نرخی نەوت لە ئێستادا زیاتر لە چەند هۆکارێکی هەیە، کە دیارترینیان کەمبوونەوەی پشتبەستنی ئەمریکا بوو بەرامبەر بە نەوت، کە لە راپۆرتی رێژەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا رەنگی داوەتەوە، لە پاڵ ئەو هۆکارەشدا، ئابووری جیهان لە چاوەڕوانی بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دا ماونەتەوە، چونکە ١٨ـی ئەیلول دەبێتە دەستپێکی قۆناغی نانەوتی لە جیهاندا و بۆ ئەو مەبەستەس سەرجەم بازرگانانی گرێبەستە نەوتییەکان سەرقاڵی کەمکردنەوەی کۆگاکردنی نەوتن.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بۆ بەشێک لە وڵاتانی جیهان رەنگە ببێتە سەرچاوەی سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری، بۆ بەشێکی دیکەش سەرچاوەی گەشەپێدانی ئابووری بووە، یەکێک لەو وڵاتانەش عێراقە کە بەهۆی ئەو دابەزینەوە، هەنگاوەکانی بۆ پشتبەستن بە داهاتی نانەوتی بە رێژەی ٢٠٠٪ خێراتر کردووە.


















گەلەری