سەردێڕ:

عێراق خاوەنی ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت و ١٦٠ ترلیۆن پێ سێجا غازی یەدەگە

PM:04:28:10/09/2024

1952 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق یاریزانی سەرەكی و كاریگەرە لەسەر ئاستی جیهان و رۆژهەلاتی ناوەراست. دەشڵێت، عێراق خاوەنی ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت و ١٦٠ ترلیۆن پێ سێجا غازی یەدەگە.


حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، عێراق یاریزانی سەرەكی و كاریگەرە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە.

باسی لەوەش کردووە، عێراق خاوەنی ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت و ١٦٠ ترلیۆن پێ سێجا غازی یەدەگە و رێژەی وەبەرهێنانی غاز لە دوو ساڵدا زیاتر لە ٦٥٪ بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژە تایبەت بووە لە بواری وەبەرهێنانی غازدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٨ سووتاندنی غاز بەتەواوی رادەگرێت و دەبێتە یەكێك لەوڵاتەكانی بەشدار لەكەمكردنەوەی گەرمییە بەهەواداچووەكان و سوود لەو سوتەمەنییانە و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پیشەسازییە جیاوازەکان دەبینێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، عێراق توانای پاڵاوتنی گەیاندووەتە زیاتر لە٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە پاڵاوتگەكانی كەربەلا و باكوور و یەكەی چوار لە پارێزگای بەسرە.













گەلەری