وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، لە باشووری وڵاتەکە لافاو روویداوە و بەهۆیەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، لە باشووری وڵاتەکە لافاو روویداوە و لە شاری تاتا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش لە رەشیدیە و تزنیت و دوو کەسیش لە تەنغیر و یەک کەسیش لە تارودانت گیانیان لەدەست داوە.
باسی لەوەش کردووە، چوار کەس لە شاری تاتا بێسەروشوێن بوون و تا ئێستا
گەرانی چڕ بەدوایاندا بەردەوامە و نەدۆزراونەتەوە.
لەبارەی زیانە مادییەکانیشەوە ئەوەی خستووەتە روو، ٥٦ خانوو ڕووخاون و
٢٧ـیان بە تەواوەتی رووخاون لەگەڵ زەوی هەشت دامەزراوی تەنکیکی وڵاتەکەش
بە تەواوی رووخاون و زیان بە هێڵەکانی کارەبا و تەلەفون گەیاندووە و تیمە
تەکنیکییەکانی مەغریب کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، ١١٠ رێگای سەرەکی وڵاتەکە داخراون و هێزەکانیان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئەو
رێگایانە و بەشێکی ٨٤ رێگایان کراونەتەوە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەری
کێشەکان.