سەردێڕ:

ئەڵمانیا بەشێوەیەکی کاتی رێوشوێنی توند لە سنوورەکانی دەگرێتە بەر

PM:09:22:09/09/2024

4412 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی رێوشوێنی توندی پاراستن لە سنوورەکانی وڵاتەکە دەگرنە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران و پاراستنی وڵات.


ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کرد ، بەشێوەیەکی کاتی لە ١٦ـی ئەم مانگەوە رێوشوێنی توندی پاراستن لە سنوورەکانی وڵاتەکە دەگرنە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران و پاراستنی وڵات.

باسی لەوەش کردووە، ریوشوێنەکان لە ١٦ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکەن و تاوەکو شەش مانگی دیکە بەردەوام دەبن و نانسی فیزر وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش دەڵێت، رێوشوێنەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانیانە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران و پاراستنی ئاسایشی وڵات.

لای خۆشییەوە، گێرهارد کارنەر وەزیری ناوخۆی نەمسا بە ڕۆژنامەی بیڵدی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی هیچ کۆچبەرێک وەرناگرێت کە ئەڵمانیا ڕەتی بکاتەوە دانیان پێدا بنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا ئەڵمانیا رێکارەکانی لەبارەی کۆچبەرانەوە توندتر کردووە و بەهۆی ئەوەی سنوورێکی سێ هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتری لەگەڵ هەریەکە لە دانیمارک و هۆڵەندا و بەلجیکا و سویسرا و نەمسا و چەندان وڵاتی دیکە هەیە کۆچبەران زۆرینەی کات هەوڵدەدەن بچنە ئەڵمانیا.













گەلەری